ئاوازدانەر عادل عێراقی بەرهەمێكی نوێ بۆ ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب ئامادە دەكات.
عادل عێراقی ئاماژە بەوە دەكات كە لەئێستادا سەرقاڵی ئاوازدانانی دوو بەرهەمە بۆ نایا دیاب و، یەكێكیان بە بۆمبێك وەسف دەكات كە لەگەڵ بڵاوكردنەوەیدا دەتەقێتەوە.
عێراقی دەڵێت " ئەو گۆرانییەم پێشتر بۆ هونەرمەندی لوبنانی جۆ ئەشقەر ئامادەكردبوو، بەڵام بوێری تەواوی نەبوو بۆ ئەوەی گۆرانییەكە بڵێت، لەئێستاشدا ئەو گۆرانییە مایا دیاب دەیڵێت چونكە زۆر گونجاوە بۆ ئەو.
عادل عێراقی ماوەیەك بەر لەئێستا ئاوازی گۆرانی عێراقی بۆ هەریەك لە عاسی حلانی و راغب عەلامە داناوە و، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا جگە لە مایا دیاب، كار لەگەڵ ملحەم زین و ئەنوەر ئەمیر دەكات.