شەڕە سەمای هەیفا و دینا ببینە و عەمرو دیابیش داوەرە

لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوبۆتەوە كە تێیدا هەیفا وەهبی و دینای سەماكاری میسری لەبەردەم عەمرو دیبابدا سەما دەكەن.
هەیفا و دینا لەسەر ئاوازی گۆرانییەكی عەمرو دیاب سەما دەكەن و وەك ئەوەی هەریەكەیان بییەوێت سەماكەی خۆی بە باشترین شێوە دەربخات.
دوای چەند خولەكێك لە سەما كردن، عەمرو دیاب دەستی دینا دەگرێت و دەیخاتە لاوە و هەیف وەهبیش ڕادەكێشێتە ناوەڕاستی ستەیج.
دواتر دیاب بە چەند وشەیەك بە شان و باڵای هەیفادا هەڵدەدات و، دەیەوێت ئەوە بگەیەنێتە جەماوەر كە ئەو سەماكەی هەیفای زۆر بەدڵبووە.
ئەم ڤیدیۆ دوای چەند كاتژمێرێك لە بڵاوكردنەوەی لە چەندین ماڵپەڕ لادرا و پێشبینی دەكرێت گرتەكە یەكێك لەو هونەرمەندانەی توڕە كردبێت و داوای لابردنی كردبێت.




PM:03:34:24/09/2014