گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (ویژدان) بڵاوکردەوە.
گۆرانی (ویژدان) لە تێکستی حەمە سەعید حەسەنە، ئاوازی بورهان موفتیزادەیە و دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن ئەمیر جەبارییان کراوە و دەنگ و تۆمارکردنی لە ستۆدیۆی ئاریۆس پڕۆدەکشن کراوە.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).