ئەو وێنەیەی جیهان چاوەڕێی دەكرد بڵاودەبێتەوە

دوو وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود جۆرج كلۆنی و ئەمەل عیلمەدینی پارێزەر بڵاودەبێتەوە.
هەردوو گۆڤاری (hello, people) توانیویانە بەشێوەیەكی تایبەت دوو وێنەی ئاهەنگەكەی جۆرج كلۆنی و ئەمەل عیلمەدین بڵاوبكاتەوە، كە لە شاری ڤینسیای ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
لە وێنەكاندا كلۆنی بە قاتێكی ڕەش و قەمیسێكی سپییەوە دەردەكەوێت، عیلمەدینی هاوسەریشی بە عەیزییەكی سپس سادەوە دەركەوتووە.
جۆرج كلۆنی تەمەن 53 ساڵ و ئەمە عیلمەدینی تەمەن 36 ساڵ ڕۆژی شەممە لە شاری ڤینسیای ئیتاڵیا گرێبەستی هاوسەرگیریان واژۆكرد و، دواتر بە ئامادەبونی بەناوبانگترین ئەستێرەكانی هۆلیود ئاهەنگی هاوسەرگیریان ئەنجامدا.





PM:02:20:30/09/2014