بەڤیدیۆ...كارۆل لە شەقامەكانی نیویۆرك سەما دەكات

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گرتەیەكی ڤیدیۆی گۆرانبێژی بەناوبانگی لوبنانی كارۆل سەماحە بڵاوبۆتەوە كە لە یەكێك لە شەقامەكانی نیویۆرك سەما دەكات.
پارچەیەك میوزیكی فۆلكلۆری هندییەكان كارۆل سەماحە دەهێنێتە سەماو، بەشێكی جوان لەبەردەم ئامادەبواندا خۆی دەردەخات.
سەماكەی ئەو هونەرمەندە سەرنجی بەشێكی زۆر لە ئامادەبوانی نمایشەكە ڕادەكێشێت و، دوای تەواوبونیشی ئامادەبوان و گروپی میوزیكیەكەش چەپڵەی بۆ لێدەدەن.
لەلایەكی دیكەوە كارۆل سەماحە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ بڵاوكردنەوەی دواین ئەلبومی گۆرانی و، لە ئێستاشدا كۆتایی بە تۆماكردنی حەوت گۆرانی هێناوە و، بڕیاریشە ئەلبومەكەی لە ساڵی داهاتوودا بڵاوبكاتەوە.



PM:03:42:09/10/2014