ئەبو بەكر كاروانی ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو، شعرێكی نیشتمانی دەنوسێت.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ڕوداوو، ئەبو بەكر كاروانی شعرێكی نشتمانی نوسیوە، بۆ ئەوەی بكرێتە سرودێك كە لەلایەن هەڵكەوت زاهیرەوە ئاوازی بۆ دادەنرێت.
هەڵكەوت زاهیر بە ڕۆژنامەكەی رشاگەیاندووە كە ئەمە بۆ یەكەم جارە كار لەگەڵ ئەبو بەكر ئەو بەكر كاروانیدا دەكات، ئەویش لەڕێی شعرێكی نیشتمانییەوە كە ناوی ڕابن ڕابنە و، خۆی ئاوازەكەی بۆ داناوە و سرودەكەش لەلایەن میراوە وتراوە.
سرودەكە باس لە سەربەخۆیی و برایەتی و پێكەوە ژیان دەكات و، لە دەرەوەی كوردستان كاری میوزیكی بۆ ئەنجام دراوە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بەشێوازی ڤیدیۆ كلیپ وێنەدەگیرێت.