گۆران ساڵح بێدەنگی شکاند و پەیامێک بۆ پەرواز حسێنی هاوسەری پێشووی دەنێرێت

پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو پەرواز خانمە گۆرانیبێژی کورد هەواڵی تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند، لەوبارەیەوە گۆران ساڵح هاوسەری پێشووی پەیامێکی ئاڕاستە دەکات. 

گۆران ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچاتەوە، بۆ کۆتا جار بێدەنگی شکاند و پەیامێکی ئاڕاستەی پەرواز حسێنی هاوسەری پێشووی کرد و دەڵێت" ئەوانەی چاوەرێی کەوتنت دەکەن بێ ئاگان لەوەی کە تۆ لە سەرەوە تەماشایان دەکەیت". 

ساڵی ڕابردوو هەواڵی جیابوونەوەی ئەو دوو گۆرانیبێژە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنی، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان بەشێوەیەکی فەرمی راستی بابەتەكەیان ئاشكرا نەكردووە. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.

گۆران ساڵح ساڵی (١٩٨٥) لە شاری هەولێر لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەرییە. 


PM:01:11:17/05/2024