وێنە.. دۆخی تەندروستی هونەرمەندێکی بەناوبانگ تێكدەچێت

هونەرمەند و ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیود، شارۆخان دۆخی تەندروستی تێكچوو، لە ئەنجامدا بۆ پشکنینی پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردوەتەوە، دوای گەیشتنی شاروخان بۆ نەخۆشخانه چەندین پشکنینی بۆ کراوه و پزیشکەکانیش سەرکەوتوو  بوون له چارەسەرکردنی دوای ئەوەی بەم نەخۆشیە تێپەڕیوه. 

لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە شاروخ خان تووشی گەرما و وشکبوونەوەی لەش بووە كە حاڵەتێكی پزیشكییە و شارۆخان بەهۆی بەرز فشاری خوێنەوە تووشی ئەم حاڵەتە بووە. 

میدیاكانی هیندستان ئاماژە بەوەشدەکەن، شارۆخان پێشتر لەگەڵ خێزانەكەی سەردانی شاری ئەحمەد ئابادی كردووە، بە مەبەستی تەماشاكردنی یاری تۆپی پێ، بەڵام دوای سەرکەوتنی تیپەکەی و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەشداری ئاهەنگێکی خێزانی کردووە، هەروەها گەشتێکی بۆ یاریگاکە کردووە، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر باری تەندروستی بە خێرایی لە هۆتێلەکەی شاری ئەحمەد ئاباد تێکچووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بۆ پشکنینی پزیشکی و چارەسەرکردن. 


PM:02:37:25/05/2024