ڤیدیۆ.. كەویار گۆرانییەكی هونەرمەند حەمە جەزا دەڵێتەوە

کچە گۆرانیبێژی دیاری ناسراوی کورد کەویار هادی ناسراو بە کەویار هەورامی گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا دەڵێتەوە. 

کەویار هادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کەویار خۆی پیانۆ دەژەنێت و گۆرانییەکی بەناوبانگی هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا بە ناوی (سێدارە) دەڵێتەوە کە هۆنراوەی مەلا عەلی و ئاوازی هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزایە. 

كەویار هەورامی ساڵی (١٩٩٩) لە هەڵەبجە لە دایكبووە و ساڵی (٢٠١٠) بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی تۆ نمونەی، لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، بەستایلێکی سونەتی گۆرانی دەچڕێت و توانایەکی باشی هەیە لە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان "مەزهەری خالقی، محەمەدی ماملێ، عەدنان کەریم". 


AM:09:51:29/05/2024