وێنە.. خانمە ئەکتەرێک لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی وڵاتی تورکیا گوڵشاه چۆمئۆغلو، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، دوێنێ چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ گوڵشاه چۆمئۆغڵو خانمە ئەکتەری بەناوبانگ، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا 
تەرمەکەی بە خاک دەسپێردرێت.
  
گوڵشاه چۆمئۆغلو ساڵی ١٩٨٦ لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا لە دایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکە لە زانکۆی بیلنکت لە ئەنقەرە، هەروەها یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای تورکیادا. 

گوڵشاه هاوسەرگیری کردووە و دایکی کچێکیشە کە تەمەنی دوو ساڵە، بەڵام دواتر بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە. 


PM:02:16:30/05/2024