ڤیدیۆ.. سەمیرە کارزان نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

_خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرە کارزان، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی ( خودا نەکا) لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

خانمە گۆرانیبێژ سەمیرە کارزان، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی ( خوا نەکا) ی بڵاوکردەوە، ئەو بەرهەمە لەلایەن کیان خوسرەوەیەوە کاری موزیکی بۆ کراوە، تێکستی گۆرانییەکە لە نوسینی محەممەد شوعیە و لەلایەن ناسر هەیدەرییەوە کاری دەرهێنان بۆ کلیپەکە کراوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرە کارزان، لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ماوەیەکە دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.

https://youtu.be/dESE08UNh7A?si=qXXBPgDATdsUv-8_





AM:11:25:04/06/2024