هونەرمەند ئەحمەد دەروێش کۆچی دوایی کرد

کەمێک پێش ئێستا هونەرمەندی میللی ئەحمەد دەروێش کۆچی دوایی کرد.

کەمێک پێش ئێستا هونەرمەندی دیاری کورد ئەحمەد دەروێش دوای مانەوەی لە خەستەخانە بەهۆی نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

ئەحمەد دەروێش، برای مەحمود محەمەدی گۆرانیبێژە و لەدایکبووی گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی بوو و یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە دەنگە خۆشەکانی سلێمانی کە ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەری میللی کار دەکات و ئەندامی کۆمەڵەی هونەری میللی سلێمانی بوو، بەداخەوە بەهۆی ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.



PM:09:18:04/06/2024