هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد فرمێسك حافیز، نوێترین وێنەی خۆی خێزانەکەی بڵاوکردەوە.
خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان فرمێسك لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و خێزانەکەی بڵاوکردەوە.
فرمێسک خەڵکی شاری مەهاباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بە ناوی (مەی) توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکەی بڵاوکردەوە.