هونەرمەندێکی دیاری کورد تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت

هونەرمەندی ناسراوی بواری نواندن زاهیر عەبدوڵا، بۆ جاری دووەم تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەبێتەوە.

لاوێن زاهیر، كوڕی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکان رایگەیاندووە" چوار ساڵ پێش ئێستا باوكم تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بوو، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو نەخۆشییەكەی تێپەڕاند، بەڵام ئێستا گرێیەك لە مێشكی دروستبووە".

هەروەها دەشڵێت " ئەمڕۆ یەكەمین چارەسەریی كیمیایی وەرگرت و ئێستا دۆخی تەندروستی باش نییە".

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا تەمەنی ٦٦ ساڵە، دوایین كاری هونەری بەشدارییكردنی لە درامایەكدا بوو كە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ پەخشكرا.



PM:11:06:09/06/2024