خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ كیژان ئیبراهیم خەیات بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (مەستی خەیاڵ) بڵاودەكاتەوە.
كیژان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێک لە بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (مەستی خەیاڵ) بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی بەرهەمە نوێکەی پێشکەشی بینەر و بیسەرەکانی دەکات.
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.