خانمە هونەرمەندێک بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری کردەوە.. بزانە هاوسەرە کۆنەکەی چی دەڵێت؟

دوای ئەوەی چەند مانگێک پێش ئێستا خانمە ئەستێرەی میسری شیرین عەبدولوەهاب هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام بۆ جاری سێیەم ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێک پێکهێنا کە ئەم هەواڵەش سەرسوڕهێنەرێکی گەورە بوو بۆ هەوادارانی شیرین. 

شیرین عەبدولوەهاب بە فەرمی پشتڕاستیکردەوە کە ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ بازرگانێك گۆڕیوەتەوە و بەمزووانەش ئاهەنگی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی دەگێڕێت. 

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش لە میدیاکانی عێراقدا، هەوادارانی شیرین تووشی سەرسوڕمان بوون، بە تایبەت کە ماوەیەکی زۆر نەبووە بەسەر جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووی حوسام حەبیب تێنەپەڕیووە و لەو ماوەیەشدا لەگەڵ هیچ کەسێک دەرنەکەوتووە کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵدا هەبێت.

هەروەها لای خۆشیەوە حوسام حەبیب هاوسەری پێشووی شیرین پیرۆزبایی لێکرد و لە رێگەی نامەیەكی دەنگییەوە بە(ئی تی عەرەبی) ڕاگەیاند" هەزار جار پیرۆزی بێت، هیوای باشترینەكان و دڵخۆشی بۆ دەخوازم". 

شیرین عەبدولوەهاب لە دایکبووی (١٩٨٠)ە، خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە (٢٠٠٧) هاوسەرگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە (٢٠١٢) جیادەبنەوە، لە ساڵی (٢٠١٨) ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانبێژ و ئاوازدانەری میسری حوسام حەبیب پێکهێنا، بەڵام شیرین لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.


PM:04:56:13/06/2024