‌هۆمایۆن شه‌جه‌ریان و سامی یوسف بەرهەمێکی هاوبەش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری ئێران هۆمایۆن شه‌جه‌ریان، سامی یوسف به‌رهه‌مێكی تەواو جیاواز بڵاودەکەنەوە. 

بڕیارە ڕۆژی ١ی مانگی داهاتوو هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیار هۆمایۆن شەجەریان و سامی یوسف، پێکەوە بەرهەمێکی هاوبەش بە ناوی (هێستی) بڵاوبکەنەوە. 

هۆمایۆن له‌ ساڵی ١٩٧٥ لە دایکبووە، هونەرمەندی لاوی دەنگخۆشی ئێران و کوڕی هونەرمەندی گەورە شەجەریانە، خەڵکانێکی زۆر هەواداری هونەرەکەی و دەنگەکەین. 

هەروەها سامی یوسف ١٩٨٠ لە دایکبووە بەڕەچەڵەک ئازه‌ریه‌ و چەندین بەرهەمی به‌ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و یەک بەرهەمیشی به‌ زمانی كوردی تۆمار كردووه‌. 


PM:06:54:15/06/2024