هونەرمەندی گۆرانیبێژ كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (مەستی خەیاڵ) بڵاوکردەوە.
كیژان لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی تەواوی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (مەستی خەیاڵ) بڵاوكردەوە کە لە ئاواز و دابەشکردنی (ساسان سەمەدی)یە.
كیژان ئیبراهیم ساڵی (١٩٨٥) لە دایکبووە، کچی هونەرمەند ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کار دەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و هاوسەری هونەرمەندی شێوەکار زیرەک میرەیە و خاوەنی دوو مناڵن.