وێنە.. سەلما ڕەشید یادی لە دایکبوونی دەکاتەوە

سەلما رەشید خانمە گۆرانیبێژی مەغریبی، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە بۆنەی ساڵیادی لە داکبوونی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە.

سەلما رەشید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت و یادی ٣٠ ساڵەی لە دایکبوونی دەکاتەوە. 
 
ئەم خانمە هونەرمەندە عەرەبە لەدایکبووی ساڵی (١٩٩٤)، یەكێك بوو لە بەشداربووە دیارەكانی وەرزی دووەمی پرۆگرانی عەرەب ئایدڵ و بەهۆی جوانییەكەی و دەنگە تایبەتەكەی توانی جەماوەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە تا قۆناغەكانی پێش كۆتای پرۆگرامە سەركەوتن بەدەست بهێنێت و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە. 


AM:09:19:19/06/2024