حەسەن ئەمین هونەرمەندی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی ناسراوی کورد، حەسەن ئەمەین لە شاری دهۆک کۆچی داوی کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە، حەسەن ئەمین، گۆرانیبێژی ناسراوی دهۆك، بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەو گۆرانیبێژە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕووی لە ئێران كردبوو، بەهۆی سەختیی نەخۆشییەكەیەوە، لەو وڵاتە گیانی لەدەست دا.

گۆرانیی (كه‌كو دا بچین گوندێ مه‌)، یەكێكە لە گۆرانییە بەناوبانگەكانی حەسەن ئەمین و لە ڕێگەی ئەو گۆرانییەوە، ناوبانگی زیاتری پەیدا كرد.


PM:01:06:23/06/2024