وێنە.. لە هەولێر هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد

سەخەریا عیسا کە هونەرمەندێکی میلـلی کریستیانەکانە لە پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کرد. 

سەخەریا عیسا هونەرمەندی میلـلی کریستیانەکانی سنووری قەزای کۆیە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە قەزای عەین کاوە کۆچی دوایی کرد. 

بڕیارە ئه‌مڕۆ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تەرمهی سەخەریا عیسا لە هەولێرەوە ڕەوانەی کۆیە بکرێتەوە و لە گۆڕستانی هەرمۆتە بە ئەسپەردەی خاک بکرێت. 
 
سەخەریا عیسا لە دایکبووی ساڵی (١٩٤٨)ە و بە زمانەکانی کوردی و سریانی چەندین گۆرانی تۆمارکردووە و لە ساڵی (١٩٩٦)ەوە لە وڵاتی سوید دەژیا. 


PM:04:00:29/06/2024