وێنە.. هەناری گەردەلول دوای دابڕانێکی زۆر لەگەڵ خانمە هونەرمەندێک دەردەکەوێتەوە

ئەکتەری ناسراوی کورد دێرین عومەر کە بە هەنار ناسراوە، دوای چەند ساڵێک جێهێشتنی کوردستان و دەرنەکەوتنی، جارێکی دیکە لەگەڵ خانمە هونەرمەندێک دەرکەوتەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد نیان عەبدوڵا لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی لەگەڵ خانمە ئەکتەر دێرین عومەری هاوڕێی دەرکەوت و لە پۆستێکیدا نیان هیوای بەردەوامی بۆ دێرین دەخوازێت.
 
دێرین عومەر ناسراو بە (هەناری گەردەلول) لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، هەر لە مندالییەوە خولیای هەبووە بۆ هونەری نواندن و کاریشی لە بواری شانۆ منداڵان کردووە دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، توانی زۆر سەرکەوتوانە رۆڵی خۆی لە زنجیرەی درامای گەردەلوولدا بەرجەستە بکات و بەهۆی ڕۆڵی هەنارەوە بووە خاوەنی ناوبانگێكی زۆر.

دێرین لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کە ئەویش هونەرمەندی بواری شانۆ بوو، لە ساڵی ٢٠١٥دا هەرێمی کوردستانیان جێهێشت و دواتر لە ڕێگەدا گیران و لەو کاتەشەوە هیچ زانیارییەک لە بارەی ئەو هونەرمەندانەوە بڵاونەبوویەوە.


PM:12:50:17/07/2024