بەهجەت یەحیا نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند بەهجەت یەحیا رایگەیاند، نوێترین بەرهەمی هونەریی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی " پرچی سپیت" بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند بەهجەت یەحیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەوە نووسیویەتی" بەرهەمی " پرچی سپیت" نووسین و ئاوازی خۆیەتی و میوزیکی گۆرانییەکە لەلایەن ئارام سەردارەوە ئامادەکراوە و کاری تۆمارکردن و کلیپەکەشی ڤینۆستۆدیۆ ئەنجامی دەدات.

دەشڵێت" بەرهەمە نوێیەکەم لە ڕۆژی پێنجشەممە ١-٨-٢٠٢٤ کاتژمێر ٧ ی ئێوارە بەکاتی کوردستان لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بەردەست دەبێت".




PM:11:13:24/07/2024