دەنگۆی هاوسەرگیری گۆرانیبێژی لاوی کورد هەڵوێست محەمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی پشتراست نەکراوەتەوە.
هەرچەندە هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاوی کورد بەشێوەیەکی فەرمی لە هەژمارە تایبەکانی خۆی هیچ وێنە و ڤیدیۆیەكی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکی بڵاونەكردوەتەوە و ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند گرتە ڤیدیۆیەکی هەڵوێست بڵاوکراوەتەوە گوایە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و بە بەشداری چەندین کەسایەتی و بەشێک لە هونەرمەندانی کوردستان شەوی ٢٨ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی ڕێکخستووە.
ھەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، بەشی ئەندازیاری تەواوکردووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ بۆیەکەمجار بەشداری فیلمی سینەمای پەیکەری دڵ کردووە، لە فیلمێکیشدا بە ناوی تەمی بابا بەشداری کردووە.