كچە گۆرانبێژی لاو كەژێ هاوتا، بەرهەمێكی نوێی بڵاودەكاتەوە كە باس لە ئازاری كچێكی ئێزیدی دەكات.
گۆرانییەكەی كەژێ ناوی تاوانە بەشێوەزاری كرمانجی تۆماركراوە باس لەو خەمە و ئازارانە دەكات كە دوای هێرشی چەكدراوەكانی داعش بۆسەر شەنگال و گودەكانی دەوروبەری بەسەر كچانی ئێزیدا هاتووە.
تاوان هۆنراوەی هاشم ڕێكانی و ئاوازی محەمەد شێخۆیە، هەروەها هاوتا ئەسعەدی باوكی كەژێ كاری ئامادەكردنی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە.
كاری دەرهێنانی كلیپی گۆرانییەكە لەلایەن دلێر عومەرەوە ئەنجامدراوە و، تێیدا كەژێ بە جلی ژنانی ئێزیدییەوە دەردەكەوێت.