ئالان دیلۆن کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئالان دیلۆن ئەکتەری بە ناوبانگی فەرەنسی کۆچی دوایی کرد.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی ئابی‌ ٢٠٢٤ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند" ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ئالان دیلۆن له‌ ته‌مه‌نی ٨٨ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد".

ئەو ئەکتەرە له‌ كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای شه‌ودا گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

دیلۆن كه‌ وه‌ك ئه‌فسانه‌ی سینه‌مای فه‌ره‌نسی وه‌سف ده‌كرێت، له‌ هاوینی ٢٠٢٣دا بووه‌ مانشێتی ڕۆژنامه‌كان كاتێك سێ منداڵه‌كه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر هێرۆمی رۆلاند یاریده‌ده‌ری ماڵه‌كه‌ی تۆماركرد و تۆمه‌تباریان كرد به‌ "ئیستغلالكردنی لاوازی”ی باوكیان.

ئالان دیلۆن، ساڵی ١٩٣٥ لە وڵاتی فەڕەنسا لەدایکبووە، ناوی تەواوی ئالان فابیەن مەوریس مارسێل دیلۆنە، وەکو ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەما کاری کردووە، لە ئاستی ئەم هونەرەدا، بە سەرکردەی کولتوور و سینەمای سەدەی بیستەم ناسێنرا و ، خاوەنی ٣ منداڵە.

ساڵانی شەست، حەفتا و هەشتاکانی سەدەی رابردوو، وەکو یەکێک لە باشترین ئەکتەرانی کیشوەری ئەوروپا دەرکەوتووە و لەرێگەی ژمارەیەک بەرهەمی سینەماییەوە ناوبانگی پەیداکردووە.

لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، ئالان وەکو ئەکتەر لە ١٠٧ فیلمدا بەشداریی کردووە و بەرهەمهێنانی بۆ ٣٩ فیلم ئەنجامداوە، هاوکات سیناریۆی بۆ ١٠ فیلمیش نووسیوەتەوە.

لە سایەی کارە هونەرییەکانیدا، ١٢ خەڵاتی سینەمایی بردووەتەوە و پێنج جاریش بەربژێر بووە بۆ بردنەوەی خەڵات، لە دیارترین ئەو فیلمانەی تێیاندا بەشداریی کردووە: لو سامۆرای، زە لیۆپارد، پۆپرڵ موون و زۆرۆ.



AM:11:46:18/08/2024