دیانا حەداد لە هەولێر کۆنسێرتێک ساز دەکات

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەستێرەی دیاری عەرەبی و لوبنان دیانا حەداد، لە شاری هەولێر کۆنسێرتێک ساز بکات. 

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ هونەرمەندی گۆرانبێژی دیاری عەرەبی و لوبنان دیانا حەداد كۆنسێرتێك لە هەولێر ساز دەکات". 

ئەو ئەستێرەیە ژمارەیک گۆرانیە بەناوبانگەکانی خۆی پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات، كۆنسێرته‌کەش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنسێرتانه‌یدایە كه‌ له‌م هاوینه‌دا له‌ چه‌ند وڵاتێك كۆنسێرتی ئەنجامداوە. 

دیانا حەداد لەم دواییانەدا گۆرانییەکی نوێی خۆی بە ناونیشانی (الناس الحلوه‌) بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە لە نوسینی مەحمود فاروق و ئاوازی مادیان و ئارنجێنسینگ لەلایەن حاتەم مەنسورەوە بۆ ئەنجامدرابوو. 

دیانا حەداد ساڵی ١٩٧٦ لە لوبنان لە دایكبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری لوبنانە، ساڵی ١٩٩٦ یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، تائێستاش چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە.


PM:06:48:18/08/2024