ڤیدیۆ.. چۆپی فەتاح گۆرانی لەگەڵ کچەکەیدا دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد چۆپی فەتاح لە نوێترین دەرکەوتنیدا گۆرانییەک لەگەڵ کچەکەی دەڵێتەوە. 

چۆپی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام)، تازەترین گرتە ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ (لیڤیای) کچی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت چۆپی لەگەڵ کچەکەی بەشێک لە گۆرانییەکی خۆی بە ناوی (جوانترین چاو) دەڵێنەوە کە بوونەتە مایەی خۆشحاڵی بیسەر و بینەرەکانیان.

هاوکات چۆپی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەدا لە پۆستێکیدا دەڵێت" لیڤیا لە تەمەنی سێ ساڵییەوە لەگەڵ دایکی گۆرانی دەڵێت و هونەری خۆش دەوێت". 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).


AM:09:13:20/08/2024