ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی (ئەڤینی) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (ئەڤین) بڵاوکردەوە. 

سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (ئەڤین) بڵاوكردەوە كە لە تێكستی ئیسماعیل محەمەد و ژیار بەرزنجی-یە، موژین ئاوازەكەی بۆ داناوە، عەلیمۆ كاری ئەرێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە، حامید حاتەمی کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە. 

سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.


AM:08:41:21/08/2024