وێنە و ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری چەند وێنە و ڤیدیۆی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە. 

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نازدار نوێترین وێنە و ڤیدیۆی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە کە بوونەتە جێی سەرنجی فانەکانی

نازدار له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ جزیره‌ی بۆتان له‌ باکووری کوردستان له‌ دایکبووه له‌ تەمەنی شه‌ش ساڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ڕووی لە وڵاتی ئه‌ڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچ و کوڕێکە بە ناوی (کەنی و کەڤان).


AM:09:29:21/08/2024