برای هەردوو هونەرمەند لەیلا و مەرزێ فەریقی کۆچی دواییکرد

برای هەردوو هونەرمەندی ناسراوی کورد لەیلا و مەرزێی فەریقی ئەمرۆ ٢٢ ی ئابی ٢٠٢٤ لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

مەسعود فەریقی برای گەورەی هونەرمەند لەیلا و مەرزێیەو ماوەیەکە نەخۆشی سەر جێگا بووەو ئەمڕۆ لە وڵاتی سوید گیانی لە دەستداوە.
خێزانی فەریقییەکان خێزانێکی هونەرین و لە بنچینەدا خەڵکی مەریوانن لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەرزوو باوکیان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە مەریوان کۆچی دوایی کردووەو، دواتر ماڵیان دەگوازنەوە بۆ سنەو برا گەورەکەیان کە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد سەرپەرشتی کردوون.

پاشان دوای پاشەکەشەی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ بەهۆی ئۆپۆزسیۆنبوونیانەوە دێنە باشوری کوردستان و دواتر لە وڵاتی سوید نیشتەجێدەبن.
 
لە ساڵی ٢٠٠٧ مەرزیە فەریقی خوشکی، مەسعود و لەیلا فەریقی کە ئەویش هونەرمەندێکی ناسراو بووەو لە وڵاتی سوید گیانی لە دەستداوە.



AM:12:49:23/08/2024