وێنە.. شاجوانی لوبنان کۆچی دوایی کرد

دیما سافی شاجوانی پێشووتری لوبنان لە تەمەنی (٣٠) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی لوبنان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ دیما سافی شاجوانی پێشووتری لوبنان بۆ ساڵی (٢٠١٧)، دوای ئەوەی تووشی کێشەیەکی تەندروستی لەناکاو بوو، لە تەمەنی (٣٠) ساڵیدا لە لوبنان کۆچی دوایی کرد.

ئاماژە بەوەش دەکەن، مردنی دیما دوای ئەوە هات کە تووشی جەڵتەی دڵی کتوپڕ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها هەواڵی کۆچی دوایی دیما سافی شۆکێکی قوڵی لای هەواداران و فۆڵۆوەرەکانی لێکەوتەوە کە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای تایبەت بە شاجوانی پێشووتری لوبنان دڵتەنگی قوڵی خۆیان دەردەبڕن و ماتەمینیان بۆ گێڕاوە. 

دیما لە ساڵی (١٩٩٤) لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک لوبنانییە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی خۆراک، هەروەها ماستەریشی لە بواری مارکێتینگ و ڕیکلام بە دەستهێناوە.

لە ساڵی (٢٠١٧) دوای ئەوەی لە شاری ئەنتاڵیا لە مەراسیمێکدا توانی نازناوی شاجوانی لوبنان بەدەستبهێنێت ناوبانگی پەیداکرد. 


PM:12:15:27/08/2024