ڤیدیۆ.. دیاری قەرەداغی بەرهەمی (ئاڵای) بڵاوکردەوە

هونەرمەند دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (ئاڵا) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. 

گۆرانی بەرهەمە نوێکەی دیاری قەرداغی لەلایەن ناسڕ حسامییە نوسراوە و ئاوازی خۆیەتی، هەروەها شادمیر نامۆ کاری میوزیک و ماسترینگ و میکسی بۆ کردووە. 

دیاری قەرەداغی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، هونەرمەندێکی دیاری کوردە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، لە ماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بە ناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامی، بێدەنگی دەشکێنم، بۆنی خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکی تر ساڵی، ڕێی باران).


AM:09:35:28/08/2024