ڤیدیۆ.. هونەرمەندێک لە کاتی گۆرانی وتندا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ڕاپی ئەمریکی ڤاتمان سکوب، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە کۆنسێرتێکدا لە ویلایەتی کۆنتێکتیکۆت لەسەر ستەیجی گۆرانی وتن کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی (ئێن بی سی)ی ئەمریکی، فاتمان سکۆپ هونەرمەندی ڕاپی ئەمریکی دوای ئەوەی لەسەر ستەیجی گۆرانی وتن نمایشێکی لە ویلایەتی کۆنتێکتیکۆت ئەنجامدا، دواتر لەسەر ستەیجی گۆرانی وتن کەوتە خوارەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. 

بەپێی وتەی بەرپرسان و خێزانەکەی فاتمان سکۆب لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. 

هەروەها خانەوادەکەی لە پۆستێکی ئینستاگرام ڕایانگەیاندووە" جیهان ڕۆحێکی درەوشاوەی لەسەر شانۆ و لە ژیاندا لەدەستدا". 

دەشڵێن" مۆسیقای ئەو وای لێکردین سەما بکەین و بە ئەرێنی ژیان لە باوەش بگرین، ئەو بەخشندەییەی کە بۆ هەمووان پێشکەشی کرد، بە قوڵی بیری دەکەین، بەڵام هەرگیز لەبیرناکرێت، میراتێکی خۆشەویستی و گەشاوەیی بەجێدەهێڵێت". 

فاتمان سکۆپ ساڵی ١٩٧١ لە گەڕەکی هارلمی شاری نیویۆرک لە دایکبووە، ساڵی ١٩٩٩ دەستی بە کاری هونەری کردووە، بەهۆی بوونی دەنگی خام و گەشەسەندوو لە گۆرانییە جیاوازەکانی هی پۆپدا ناوبانگی دەرکردووە، براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی (گرامی)یه‌.

فاتمان  دوو منداڵی هەبوو، دوو جار هاوسەرگیری کردووە، جارێک لەگەڵ شاندا فریمان، بەڵام دوای ١٣ ساڵ پێکەوە جیابوونەوە.


AM:09:24:03/09/2024