ڤیدیۆ.. سەمیرا کارزان گۆرانییەکی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد سەمیرا کارزان گۆرانییەکی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی دەڵێتەوە.

گۆرانیبێژی لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەمیرا کارزان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەمیرا گۆرانییەکی دیاری هونەرمەندی کۆچکردوو سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی بە ناوی (ئەی ڕەفیقان) دەڵێتەوە کە هۆنراوەی تاهیر بەگی جافە. 

سەمیرا كارزان لە ساڵی (١٩٩٩) لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هاوسەری رێباز شەمامیە و زیاتر بە گۆرانی (دکتۆر) ناوبانگی پەیداکردووە.


AM:10:06:10/09/2024