وێنە.. خانمە هونەرمەندێکی کورد هەواڵی مردنی کەسێکی نزیکی خۆی ڕاگەیاند

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد ڕێناس وریا هەواڵی کۆچی دوایی کەسێکی نزیکی خۆی ڕاگەیاند کە باوکییەتی. 

رێناس وریا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تایبەتی خۆی، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی ڕاگەیاند و لە نوسینێکدا دەڵێت" بە داخێكی زۆر باوكم ھێز و قەڵای پشتم بە یەكجاری بەجێی ھێشتم، ئـەو باوكەی ھەر لە سەرەتایی تەمەنم جێگەی دایك و باوك و براو خوشك و كەسوكار بوو بۆ من". 

ڕێناس وریا ڕاشیگەیاندووە" لە ئـەمڕۆوە دەكەومە ژیانێكی سەخت و ئـازارێكی نەبڕاوە بۆ ھەمیشە، داواكارم لە خودای گەورە لە ڕۆشتنی سێبەری ئـەم قەڵایە سەبوری و ھێزم پێ ببەخشێت، خوای گەورە لێت خۆش بێت باوكە گیان".

رێناس وریا، خەڵکی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، ماوەت چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکی تایبەت بە خۆیەتی.


PM:01:17:10/09/2024