وێنە.. خانمە ئەکتەرێک کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری دیاری میسری ناهید ڕوشدی، دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناهید ڕوشدی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا  لە قاهیرە کۆچی دوایی کرد. 

دینا سەعید کچی ئەو خانمە هونەرمەندە میسرییە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەواڵی مردنی دایکی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت" دایکی خۆشەویستم، ناهید ڕوشدی، بە ڕەحمەتی خودا کۆچی دوایی کردووە". 

هەروەها بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پرسەی هونەرمەندی کۆچکردوو لە ناوچەی ئەجوا لە قاهیرە ئەنجام بدرێت.

ناهید ڕوشدی ساڵی ١٩٥٦ لە دایکبووە، ئەکتەرێکی دیاری میسرییە و لە ساڵی ١٩٨٢ بەشی نواندن لە پەیمانگای هونەرە دراماتیکییەکان تەواو کردووە.


PM:01:16:14/09/2024