وێنە.. خانمە ئەکتەرێکی کورد نەشتەرگەریەکی بۆ ئەنجامدرا

خانمە ئەکتەری دیاری کورد نەرمین قادر نەشتەرگەریەکی بۆ ئەنجامدرا و لە ئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە. 

نەرمین قادر سێ ڕۆژ پێش ئێستا نەشتەرگەری مێشكی بۆ ئەنجامدرا کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستی جێگیرە. 

نەرمین قادر ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، یەکەم بەرهەمی شانۆیی لە ساڵی ١٩٧٥ دا نمایشکردووە، ماوەی ٣٠ ساڵ لە شانۆدا ڕۆڵی بینیوە، دواتر بەشداری لە بەرنامەی بەرنامە کردووە. 

هەروەها هاوسەری نەرمین قادر یەکێک بوو لە ئەندامانی حیزبی کومونیستی کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٤دا گیانی لەدەستداوە، کچێک و کوڕێکی هەیە کە کچەکەی بەشی سینەمای تەواو کردووە.

هاوکات نەرمین قادر لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی کلتورو و هونەری چەمچەماڵ-یش کاری کردووە. 


AM:11:22:17/09/2024