وێنە.. هونەرمەندێکی عێراقی کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هونەرمەندی عودژەنی دیاری عێراقی سامی نەسیم کۆچی دوایی کرد. 

سەندیکای هونەرمەندانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە" هونەرمەندی گەورە سامی نەسیم، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی سەندیکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەهۆی نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراوەوە کۆچی دوایی کرد". 

هونەرمەند سامی نەسیم عودژەنێکی بەناوبانگی عێراقییە، دامەزرێنەر و بەرپرسی (تیپی عودی بەغداد) بووە لە ساڵی (٢٠١٣)دا، هەروەها بەڕێوەبەری (ماڵی عودی عێراقی و وۆرکشۆپی دروستکردنی ئامێری مۆسیقایە)، دواتر بە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای هونەرمەندانی عێراق هەڵبژێردرا. 

سامی نەسیم دوو جار خەڵاتی داهێنەری دەوڵەتی بەدەستهێناوە و بەشداری لە زۆرێک لە فێستیڤاڵەکاندا کردووە.


AM:09:19:25/09/2024