وێنە.. بەیان عوسمان یادی لە دایکبوونی دەکاتەوە

ئەکتەری ناسراوی کورد بەیان عوسمان ناسراو بە (وەنەوشە) یادی لە دایکبوونی کردەوە.  

بەیان عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ستۆری ئینستاگرامەکەی وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە یادی ٣٦ ساڵەی لە دایکبوونی کردەوە. 

بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به‌ ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، هەروەها لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، بەڵام ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.


PM:06:11:29/09/2024