خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد پەرواز حسێن نوێترین پەیامی خۆی بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە.
پەرواز حسێن دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی ستۆریەكەوە لە یادی ٣٥ ساڵەی تەمەنیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونم پێم خۆشە پێتان بڵێم، مزگێنی ھاتنەوەم زۆر کەمی ماوە بە ھەمووتان شاد دەبمەوە".
ڕۆژی ١٥ی ئایاری ئەمساڵ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ نەخۆشی (شێرپەنچەى ڕیخۆڵە) دەجەنگێک و لە ئێستادا لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدایە.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.