دینا دەرزی دوای ماوەیەک دورکەوتنەوەی لە کاری هونەری، بڕیارە بەمزووانە بەرهەمێکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەند وەلید هاجری بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوبکاتەوە.
دینا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تیزەری بەرهەمە نوێکەی خۆی کە بەشێوەیەکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندی دیاری عێراقی وەلید هاجری وتویەتی و دەڵێت" بەمزوانە چاوەڕوانمانبن".
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە پێشتر هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکرد و خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١دا جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.