ساریە بە عێراقی دێتەوە مەیدان

هونەرمەندی سوری ساریە سەواس ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چەند گۆرانییەكی نوێ.
بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی ساریە سەواس بەم زووانە چەند گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە بە شێوازی عێراقی و لوبنانی تۆماری كردووە، پێش هاتنی ساڵی نوێش گۆرانییەكانی ئامادە دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە سەواس ڕایدەگەیەنێت كە لە شەوی سەری ساڵدا لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی عەرەب جۆرج وەسوف ئاهەنێك لە شاری دوبەی ساز دەكات.
ساریە سەواس لەگەڵ ئەوەی هونەرمەندێكی سورییە، بەڵام بەردەوام گۆرانییەكانی بە شێوەزاری عێراقی بڵاودەكاتەوە و، چەند ساڵێك بەر لەئێستاش دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانی (بس اسمع منی) لە كوردستان و عێراق بووە خاوەنی جەماوەرێكی تایبەت.




PM:05:39:13/11/2014