گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە.
نازدار لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە و سەری ساڵی نوێ لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات و هیوا دەخوازێت ساڵێکی پڕ ئارامی و خێر و خۆشی بێت بۆ هەموولایەک.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچ و کوڕێکە بە ناوی (کەنی و کەڤان).