دوێنێ سێشەممە گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ساڵی نوێش لە خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات.
هانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە و لە پۆستێکیشیدا دەڵێت" ساڵی نوێ خۆشی و خۆشەویستی و خۆشگوزەرانی بێکۆتاییتان بۆ بهێنێت، دڵتان پڕ بکات لە ئارامی و ژیانتان پڕ بکات لە ساتەوەختی جوان، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت".
هانی لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە و چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.