ڤیدیۆ.. سەمیرا کارزان لە سەری ساڵدا جیاواز دەرکەوت

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد سەمیرا کارزان لەسەری ساڵی نوێدا جیاواز دەرکەوتەوە. 

گۆرانیبێژی لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەمیرا کارزان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و سەری ساڵی نوێ لە فانەکانی پیرۆز دەکات و دەشڵێت" منیش وەک هەمیشە بە شێوازی کوردانەی خۆمانم". 

سەمیرا كارزان لە ساڵی (١٩٩٩) لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هاوسەری رێباز شەمامیە و زیاتر بە گۆرانی (دکتۆر) ناوبانگی پەیداکردووە.



AM:09:00:01/01/2025