هونەرمەندی گۆرانیبێژ دکتۆرە بەلقیس دۆسكی و کچەکەی هەڵكەوت زاهیر، بەرهەمێکی هاوبەشیان بە ناوی (شەق شەقە) بڵاوكردەوە.
بەرهەمەکەی دکتۆرە بەڵقیس و فەیرووز لە تێكست و ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و رێناس كورداكس كاری ئەرەنجمێنتی بۆ ئەنجام داوە و گۆرانییەكەش بۆ منداڵان بەرهەمهێنراوە و بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بڵاوکراوەتەوە.
دکتۆرە بەڵقیس دۆسکی لە ساڵی (١٩٥٣) لە دایکبووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لە بەغداد بەڕێکردووە و بەغداد بووە شوێنی هونەرکردنی، لە ساڵی (٢٠٠٢) گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان وانە دەڵێتەوە.
لە ساڵی(١٩٦٥) یەکەم گۆرانی بە ناوی (وەرە بابڕۆین) لە ئاوازی محەمەد قەدری و تێکستی فۆلکلۆر، لە رادیۆی بەغداد تۆمار کرد کە تەمەنی ئەو (١١) ساڵ بوو، ئێستاش خاوەنی (٨٣) گۆرانی تۆمارکراوە و دوای چەند ساڵێک دابڕان، بە دووبارەکردنەوەی گۆرانی (وەرە بابڕۆین) دەستی بە گۆرانی ووتن کردەوە.
فەیرووز کچی ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیرە و پێشتریش لەگەڵ دینە بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی (دادە دادە) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە و لە چەندین ئاهەنگیشدا بە گۆرانیوتن بەشداری كردووە.