وێنە.. هونەرمەندێک هێرشیکرایە سەر و بەر چەقۆ درا

ئەستێرەی دیاری سینەمای بۆڵیود سەیف عەلی خان لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن كەسێكەوە هێرشیکرایە سەر و بەر چەقۆ درا، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە. 

تیمی پەیوەندییە گشتییەکانی سەیف عەلی خان، ئەستێرەی هیندی بۆڵیود ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نەشتەرگەری بۆ کراوە، دوای ئەوەی بە چەقۆ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری مومبای لەلایەن دزێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و شەش چەقۆی لێدراوە کە دوو برینیان قوڵن یەکێکیان لە نزیک بڕبڕەی پشتییەوەیەتی". 

لای خۆشییەوە کارینا کاپووری هاوسەری بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە" تەواوی خێزانەکەی بێجگە لە سەیف دۆخی تەندروستیان باشە". 

سەیف عەلی خانی تەمەن ٥٤ ساڵ، لە زیاتر لە ٧٠ فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی سەرەکی کارینا کاپوور کردووە.



PM:06:53:16/01/2025