وێنە.. چۆپی فەتاح و خێزانەکەی جیاواز دەرکەوتن

خانمە گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتوون. 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چۆپی فەتاح وێنەیەکی خۆی و دوو کچەکەی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و لە پۆستێکیدا دەڵێت" سپاس بۆ خوا کە ئەم خێزانە جوانەی پێبەخشیووم، ئێوە خێزانە جوانەکەی منن". 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).



PM:05:44:25/01/2025