ئیبراهیم سابیر حهمهد غهفور کە له نێوهندی هونهریدا به هونهرمهند ئیبراهیم سابیر ناسراوه لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئیبراهیم سابیر خاوەنی گۆرانی (ئۆف سەلام) لەلایەن تیپی مۆسیقای باواجی کۆیەوە بەسەرکرایەوە کە لە ئێستادا نەخۆشە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئیبراهیم سابیر ئەو گۆرانیبێژەی بە گۆرانی ئۆف سەلام ناسراوە ساڵی ١٩٤٩ لە کۆیە لە دایکبووە ساڵی ١٩٧٦ ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و چوار کوڕ و چوار کچی هەیە.
ساڵی ١٩٦٨ دەستی بە گۆرانی وتن کردووە سەرەتا بەلاساییکردنەوەی هونەرمەندەکانی پێش خۆی یەکێک لەوانە حەسەن زیرەک بووە، پاشان مامۆستا سەردار وریا ئەحمەد و هەندێک لە برادەرەکانی هاندەری بوون هەتا پەیوەندی دەکات بەتیپی مۆسیقای باوەجی کۆیەوە.
ساڵی ١٩٧٢ وەک کۆرس لەو تیپەدا بەشدرابووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٣ مامۆستا (زاهیر محەمەد) لە کۆرس جیاکردۆتەوە بووە بە گۆرانیبێژ.
یەکەم گۆرانی کە بۆ تەلەڤزیۆن تۆماریکردووە گۆرانی (پەروانە و زاوا لەبوکێ مەدە) بووە.
لە ساڵی ١٩٧٤ - ١٩٧٥ زۆرێک لە هونەرمەندان پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کردووە و لەوێ تیپی مۆسیقای شۆڕشیان دامەزراندووە، چەند سرودێکیان تۆمارکردووە لەگەڵ عوسمان عەلی و حەسەن گەرمیانی، پاشان تیپی مۆسیقای باواجی و تیپی هونەری هەولێر لەگەڵ مامۆستا وریا چەند بەرهەمێکی تۆمارکردووە، یەکێک لەوانە گۆرانی (ئۆف سەلام) کە بووە هۆی دەنگدانەوەی ناوی هونەرەکەی.